ئەمریکا سەبارەت بە عەفرین تورکیاى ئاگادار کردەوە
تا دێت شەڕى سوپاى تورکیا و سوپاى سوریا و هێزە کوردییەکان لە عەفرین لە بەرەبەرى کۆتاییەکان نێزیک دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەمەریکا شتێکى وەهاى لەسەر عەفرین نەگوتووە تەنیا ئەوە نەبێت کە پێداگرى لەسەر سەرنجدانە شەڕ دژى داعش کردووەتەوە
. ژەنڕاڵ ئادریان ڕەنکین گالۆی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەمریکا سەبارەت به‌رده‌وامیی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین هۆشداری دایه ئه‌و ووڵاته و گوتى "هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌مپه‌ر له به‌رده‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌نێته‌وه".