شاخەوانێکی ڕۆژهەڵاتی لە بەرزاییەکانى لوتکەى تووچاڵ گیانى لەدەست دا
کەریم مەعروف زادە شاخەوانى بەناوبانگ و نیشتمانپەروەر و خۆشناوى سەردەشتى، بە هۆى وەستانى دڵیەوە لە بەرزاییەکانى لوتکەى تووچاڵ گیانى لەدەست دا، تەرمەکەى ئەمڕۆ لە تارانەوە بەڕێ کرا بەرەو سەردەشت .
مەعروف زادە کە یەکێک بوو لە شاخەوانە دیار و بەئەزموونەکانى شارى سەردەشت و سەرپەرشتى گرووپى شاخەوانانى سینا بوو، بە هۆى دەستکەوتەکانى گرووپەکەی و بڕینى زۆرینەى لووتکەچیاکانى کوردستان و ئێران و دەرەوە، جێگەى شانازى هەموو کوردێک و بەتایبەت خەڵکى شارى سەردەشت بوو.