دوو شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی پەرلەمانتاران ده‌كات بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان لەرۆژی دووشەممەی داهاتوو.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد، بەمەبەستی ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (14)ی ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه ٥-٣-٢٠١٨.
بەپێی زانیارییەکان، به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێکردنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی (٢٠١٨)ی عێراق به‌بێ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد ته‌رخانده‌كرێت.
جێی ئاماژەیە، له‌دانیشتنی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، پڕۆژەیاسای چاكسازى خانه‌نشینى مووچه‌و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرا.