یەپەگە، داوایەک لەدژی تورکیا لەئەنجومەنی ئاسایش دەکات 

یەپەگە، داوایەک لەدژی تورکیا لەئەنجومەنی ئاسایش دەکات 

یەپەگە داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، رێكار لەدژی سوپای توركیا بگرێتە بەر، چونکە پابەندی ئاگربەستی سوریا نەبووە.
لە راگەیندراوێکدا یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، كە لەرۆژی دەركردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئاگربەست لەسوریا ئەوان پابەندبوونە بە بڕیارەکەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە سوپای توركیا هیچ بایەخی بەو بڕیارە نەداوەو پابەند نەبووە پێیەوەو تائێستاش لەهێرش بۆ سەر كانتۆنی عفرین‌ و ناوچەكانی دەوروبەری بەردەوامە و شەڕڤانانیش تەنیا بەرگری لەو هێرشانەی سوپای تورکیا دەکەن.
(٢٤)ی مانگی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاری ئاگربەستی لەسوریا راگەیاند.