وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێشنیارێکی ئەمریکا لەسەر کەرکوک مەرجی هەیە
بەوتەی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوای پێكهێنانی ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ده‌كه‌ن له‌كه‌ركوك، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مەرجی هەیە.
ئەمڕۆ شەممە لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشمه‌رگه رایگەیاندووە، کە هەریەکە لەئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، ژووری ئۆپراسیۆن له‌شاری كه‌ركوك دروستبكرێت، بۆ ئەوەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌هاوبه‌شی شارەکە به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئەوە مەرجی هەیەو به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ڕازینابێت و مه‌رجه‌کەشی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه بۆ سنووری شاری كه‌ركوك.
لیوا قاره‌مان كه‌مال دەشڵێت، "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕازی نییه به چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه به‌شداری ئۆپراسیۆنێك له‌كه‌ركوك بكات، كه هێزی پێشمه‌رگه خۆی ئاماده نه‌بێت له‌شاری كه‌ركوك".
جەختیشیکردووەتەوە، کە "به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك كۆنتڕۆڵ ناكرێت، بۆیه بە باشی دەزانین له‌گه‌ڵ ژووری هاوبه‌ش هێزی هاوبه‌شیش هه‌بێت".