حکومەتی هەرێم (١٧) رۆژ پشووی راگەیاند

حکومەتی هەرێم (١٧) رۆژ پشووی راگەیاند

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم نزیكەی (١٧) رۆژی وەرزی خوێندینی ئەمساڵ بەر پشووی فەرمی دەكەوێت، بەڵام هێشتا لە زۆرێك لە خوێندنگەكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بایكۆتە.
هەر بەپێی خشتەکە، پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە، (٥)ی ئازار بەبۆنەی یادی راپەڕینەوە پشووەو پشووی بەهارە لە (١١) بۆ (٢٣)ی نیسان واتە (١٣) رۆژە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە (٩)ی نیسان بەبۆنەی یادی روخانی رژێمی بەعس و (١٨) نیسان بەبۆنەی جەژنی ئێزدییەكان و (١)ی ئایار بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران پشووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە تائێستا بەهۆی پێنەدانی مووچەی مامۆستایان لەكاتی خۆیدا لە زۆرێك لە قوتابخانەکانی سنوری سلێمانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بایكۆتی خوێندن کراوە.