فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هەوڵی چارەسەر دەدەن

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هەوڵی چارەسەر دەدەن

بەمەبەستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق، بڕیارە ئه‌مرۆ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆببنەوە.
پێش بەڕێوەچوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانی دیکەی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بدرێت، بڕیارە سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كورد له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا جێگه‌یان بكرێته‌وه‌، نوێنه‌رانی كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن. 
شه‌وی رابردووش سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌و جەختیانکردەوە له‌گفتوگۆكردنی زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بەغدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان.
جێی ئاماژەیە، لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  (12) مادده‌ی له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ پەسەندکردووە و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌مرۆ شەممە لەدانیشتنێکی دیکەدا ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانی تر بدرێت.