یونامی، ئاماری کوژراو بریندارەکانی مانگی رابردووی عێراق بڵاودەکاتەوە

یونامی، ئاماری کوژراو بریندارەکانی مانگی رابردووی عێراق بڵاودەکاتەوە

بەپێی بەیاننامەیەکی یونامی، تەنها لەمانگی رابردوودا لەعێراق بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە نزیکەی (٣٠٠) هاووڵاتی عێراقی بوونەتە قوربانی.
لە بەیاننامەیەکدا تیمی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق (یونامی)  بڵاویکردووەتەوە، کە بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە لەماوەی مانگی رابردوودا (91) هاووڵاتی عێراقی کوژراون و (208) هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
هەر لەبەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، کە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لەژمارەی قوربانییەکاندا پشکی شێری بەرکەوتووە، ئەوەش بەشێوەیەک کە تەنها لەو مانگەدا (49) هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و (146)ی دیکەش برینداربوون.
یونامی باسی لەوەشکردووە، کە بەبەراود بەمانگی پێشوتر، ژمارەی قوربانییەکان روی لەکەمبوونەوە کردووە، چونکە لەمانگی یەکی ئەمساڵدا (115) هاووڵاتی عێراقی کوژراون و (255)ی دیکەش برینداربوون.