شەڕڤانان، سوپای تورکیایان توشی شۆک کردووە

شەڕڤانان، سوپای تورکیایان توشی شۆک کردووە

شەڕڤانانی یەپەگە، هێرشی پێچەوانە دەکەنە سەر سوپای تورکیا و بەوهۆیەشەوە سوپا زیانی زۆری بەرکەوتووەو توشی شۆکبووە. 
روانگەی سوری بۆ مافی مۆرڤ رایگەیاندووە، کە شەوی هەینی رابردوو شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لەناوچەكانی عێراق، چەند هێرشێكی پێچەوانەیان كردووەتە سەر سوپای توركیا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەهۆی ئەو هێرشانەی شەرڤانانەوە، زیانێكی زۆر بەر سوپای توركیا کەوتووە، بەشێوەیەک دەیان سەربازی سوپا كوژران‌ و برینداربوون.
روانگەکە جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەو بەرگرییە توندەی شەرڤانان لەناوچەكانی عفرین دەیكەن، بووەتە هۆی ئەوەی سوپای توركیا نەتوانێت، پێشڕەوییەكی ئەوتۆ بكات.
رۆژی (٢٠)ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەناوی (چڵە زەیتوون) بۆ سەر ناوچەکانی شاری عەفرینی رۆژئاوار کوردستان دەستپێکردو تائێستاش بەردەوامی هەیە.