تورکیا گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات

تورکیا گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات

سوپای توركیا بە هێلیكۆپتەر چەكی قورس لە گوندی عومرا-ی سەر بە شارۆچكەی ماباتا لە عەفرین دادەگرێت و گوندەكانی ڕاجۆ-یش تۆپباران دەكات.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سوپای تورك بە هێلیكۆپتەر، چەكی قورسی لە گوندی عومرا-ی سەر بە ماباتا لە عەفرین بۆ سەباز و چەكدارەكانی هاوپەیمانی لە بەرەكانی شەڕدا داگرتووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە سوپای تورك گوندی بەدینا-ی سەر بە شارۆچكەی ڕاجۆ تۆپباران دەكات و فڕۆكەی سیخوڕیی سوپای توركیش بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێتەوە.