ناردنەوەی زۆرەملی پەنابەران لە فینلەنداوە بۆ عێراق و کوردستان

ناردنەوەی زۆرەملی پەنابەران لە فینلەنداوە بۆ عێراق و کوردستان

بە بڕیارێکی نوێ لەلایەن حكوومەتی فینلەنداوە بە شێوەیەكی زۆرەملێ پەنابەرانی عێراق بە كۆمەڵ ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەكرێنەوە، ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش تا ئێستا بێ دەنگن.


" ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان " ڕایگەیاند :  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئاست ئەم پێشێلکارییانەی فینلەندا دەرحەق پەنابەرانی کوردستان و عێراق ئەنجامی دەدات، بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن.

 ئاری جەلال هەروەها ڕایگەیاند "بەزۆر دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە فینلەنداوە بۆ عێراق بەردەوامە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دەیان پەنابەر لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە بە زۆرەملێ ڕەوانەی هەرێمی كوردستان و عێراق کراونەتەوە.


دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراق لەلایەن حکومەتی فینلەنداوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەردەوامە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە فینلەنداوە ئاماژە بەڕێكەوتنێكی ژێر بەژێری نێوان هێلسینكی و بەغدا دەدەن، بۆ وەرگرتنەوەی بەكۆمەڵی پەنابەران لە فڕۆكەخانەی بەغدا.