لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا بەرپرسێکی تورك باس لە داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا بەرپرسێکی تورك باس لە داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

" لە ڕۆژنامەی لەیدی پاریس " و" ترابلسی " باڵیۆزی توركیا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی نهێنی پێنج وڵاتی ئاشكراكرد، كە باس لەداڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە.

ئەو باڵیۆزەی توركیا ئاشكراشیكردوە ، كۆبوونەوەكە لە 11 كانونی دووەم لەواشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا ئەنجامدراوەو بە نهێنی بووەو پێنج وڵات تیایدا بەشدارییان كردووە.

بەپێی قسەکانی ناوبراو ئەو وڵاتانەی بەشدارییان كردووە بریتی بوون لە ئەمریكاو بەریتانیاو فەڕەنساو سعودییەو ئۆردن، كە تێدا گفتوگۆی ئەوەیان كردووە، چۆن لەداهاتوو نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژنەوە.

بەپێی ئەنجامی كۆبوونەوەكە لەداڕشتنەوە نوێیەكەدا، سوریا بۆ چەند ناوچەیەكی جێنفوس دابەشدەكرێت، ئەوەش بەپێی نفوسی پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە، كە بەرنامەكەش بەرنامەیەكی نوێیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەر بەپێی ئەنجامی كۆبوونەوەكە چەند وڵاتێكی دیکەش وەك ئەڵمانیاو توركیا و میسر بەشدارییان پێبكرێت، چونكە ئەو وڵاتانە رۆڵیان لەناوچەكەدا هەیەو دواتر رێككەوتنی كۆتایی لەو بارەوە بكرێت.

باڵیۆزی تورکیا خاڵەکانی ئەم كۆبوونەوەی ئاشكرا كردووە كە بریتی بوون لە بەرهەمهێنانی مووشەكی ئەتۆمی بچووك بۆ ئەوەی لە شەڕە هەرێمییەكاندا سوودی لێ وەربگیرێت. دووەم بابەتیش گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بووە لە دژی ڕووسیا و ئەو وڵاتانەی هەڕەشەن بۆ سەر هاوپەیمانی ناتۆ. ئەگەری زیادكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران بابەتی سێیەم بووە. پرسی كورد و ڕۆڵی لە پەرەسەندنی ناكۆكییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنیش خاڵی كۆتایی وتووێژی كۆبوونەوەكە بووە.

ئەم باڵیۆزەی توركیا رەشبینی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی وتوێژەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا دەربڕیوە، و پێشبینیشی كردووە نێوان توركیا و كورد بەرەو خراپتر بچێت.