تورکیا و عێراق لیژنەی هاوبەش پێکدەهێنن
بەوتەی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، لەکۆبوونەوەیدا لەگەل هاوتا عێراقییەکەی، تاوتوێی پێکهێنانی ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌باره‌ی ئاسایشی سنوره‌كانی نێوان عێراق و تورکیا و زانیاری هه‌واڵگری کراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەپاش کۆبوونەوەکەیان، خولوسی ئاكار، سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگەیاند، کە لەگەڵ عوسمان غانمی سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای عێراق سه‌باره‌ت به پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی سنوور و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌یاندنی ئه‌م پرسانه بۆ ئاستی باڵا كۆبوونەتەوە.
خولوسی ئاكار، باسی لەوەشکردووە، کە هەردوو وڵاتی توركیا و عێراق دووچاری هه‌مان مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه كه ناوچه‌كه‌یانی گرتووەته‌وه، بۆیە دەیانەوێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر بكه‌ن له‌باره‌ی پاراستنی سنوره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
لای خۆشیەوە عوسمان غانمی سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای عێراق هیمای بەوەکردووە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی ئاسایشی سنوره‌كان و مه‌شقی سه‌ربازی و زانیاری هه‌واڵگریی لەنێوان عێراق و تورکیادا كردووه.