فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆدی دانیشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن

فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆدی دانیشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن

فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژە یاسای بودجەی عێراق رەتدەکەنەوەو داواش لەسەرکردایەتی کورد دەکەن لەسەر ئەو بابەتە بێتە بەدەنگ.
دژی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی (٢٠١٨) فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، ئەوەش پاش ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بودجەی خستە بەرنامەی کارەوە و کۆبوونەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (ئارام شێخ محەمەد) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق رەتدەکەینەوەو داوا لە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لەو بارەوە هەڵوێستیان هەبێت.
جەختیشیکردەوە، کە ئەگەر پشكی كوردیش زیاد بكرێت هه‌ر ناچنه‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌، تاوه‌كو گره‌نتی ئه‌وه‌ وه‌رنه‌گرن كه‌ دواتر حكومه‌تی عێراق تانه‌ی لێنادات و كه‌می ناكاته‌وه‌.
بەوتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لەكۆبوونەوەی پێنج شەممەی ئەجومەنەکەدا (13) ماددەی پڕۆژە بودجەی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی  (2018)ی عێراق پەسەندكراوە دانیشتنەکەش بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخراوە.