سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كۆده‌بنه‌وه
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ڕایده‌گه‌ینێت، هێزه سیاسیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته جۆرێك له‌رێككه‌وتن، له‌سه‌ر تێپه‌راندنی پڕۆژه یاسای بوودجه و ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت تا ڕادەیه‌ك هێزه سیاسیه‌كان “گه‌یشتووینه‌ته جۆرێك له‌رێككه‌وتن، له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، به‌مه‌رجێك داخوازی هه‌موو كوتله سیاسیه‌كان له‌خۆبگرێت”.
هەروەها ووتیشی، رۆژى پێنجشه‌ممه، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه، بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای بودجه‌و دواقۆناغه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراقدا.
كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، له‌سه‌ر بودجه كاتژمێر 05:00ی ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌دانیشتنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مان، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد، به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی داواكانیان له پرۆژه یاسای بودجه‌دا.