"لە جەنگی ئەمریکا و کۆریای باکوودا ملۆنان کەس دەبنە قوربانی"

"لە جەنگی ئەمریکا و کۆریای باکوودا ملۆنان کەس دەبنە قوربانی"

دوای لێدوانە توندەکانی دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور بەرامبەر ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشیاریدەدات و رایدەگەیەنێت، کە کاریگەرییەکانی جەنگی ئەو دوو وڵاتە ماڵوێرانکەرە دەبێت ملیۆنان کەس دەبنە قوربانی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سێرگى لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەگەر کۆریای باکوور دەست لەهەڵوەشاندنەوەى بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵنەگرێت، رووبەڕووی جەنگێکی راستەقینە دەبێتەوە.
لاڤرۆڤ جەختیشیکردووەتەوە، کە روسیا لەهەوڵەکانی بەردەوامی بەردەوام دەبێت و پەرەی پێدەدات بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی ئاشتیانە لەنێوان ئەمریکاو کۆریای باکووردا ئەنجام بدرێت. 
هێمای بەوەشکردووە، کە ئەوان هیواداربوون لەچەند رۆژی ڕابردوودا و لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆلۆمپیادی زستانە لەکۆریای باشوور، گفتوگۆیەکی ئەرێنی بۆ رێککەوتنی دورگەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت، بەرپرسانی کۆریای باکوور ئامادەبوونی خۆیان نیشان دابوو لەسەر ئەم ڕێککەوتنە، بەڵام بەرپرسانی باڵای ئەمریکا نەیانتوانی سوود لەئەو دەرفەتە وەربگرن.
وتەکانی سێرگى لاڤرۆڤ لەکاتێکدایە کە (٢١)ی ئەم مانگە (هێزەر ناوێرت) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە هەرچەند بڕیاربوو (مایک پێنس) جێگری سەرۆکی ئەمریکا دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور ئەنجامبدات، بەڵام لە کۆتا  ساتەکاندا بەرپرسانی پیونگ یانگ دیدارەکەیان هەڵوەشاندەوە.