لەساڵیادی کۆچی دوای (مستەفا بارزانی نەمر)دا درود بۆ گیانی پاکی
لە (١٤-٣-١٩٠٣) مسته‌فا بارزانی نەمر لەبارزان لەدایک بووەو لەساڵی (١٩٤٦) و لەسەردەمی یەکەم کۆماری کوردستاندا وەک سوپاسالاری کۆماری کوردستان دەستبەکار بووەو لەساڵی (١٩٦١) سەرکردایەتی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی بۆ رزگاریی کوردستان کردووە.
(٤٢) ساڵ پێش ئێستا‌و له مانگی دیسه‌مبری ساڵی (١٩٧٦)دا له‌دیدارێكیدا کە لەگەل رۆژنامه‌ی نیویورك تایمزی ئه‌مریكی ئەنجامیدابوو، مسته‌فا بارزانی وتوویەتی، "ئێمه نامانه‌وێت به‌كاربهێنرین بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق، هەروەها نامانه‌وێت به‌كرێگیراوی هیچ كه‌سێك بین، جەختیشیکردووەتەوە، کە ئێمه کورد خه‌ڵكی ره‌سه‌نین و ئۆتۆنۆمی و سه‌ربه‌ستیمان ده‌وێت.
هەر لەو دیدارەدا مه‌لا مسته‌فا نەمر ئاماژەی بەوەکردووە، "من نازانم له داهاتوودا كێ جێگای من ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هیچ لایەک ناتوانێت له نێومان بەرێت.
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە (١ -٣-١٩٧٩) مەلا مستەفای نەمر بەهۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد‌و لەسەر وەسێتی خۆی له (٥)ی ئازاری هەمان ساڵ له‌شاری (شنۆ)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشوور و باكووری كوردستان بەخاک سپێردرا.
پاش راپەڕینە مەزنەکەی ئازاری (١٩٩١)ی باشوری کوردستانیش، ته‌رمی مسته‌فا بارزانی و ئیدریسی كوڕی، له ئارامگه‌ی شنۆوه بۆ هه‌رێمی كوردستان گواسترانەوەو له‌شوێنی له‌دایكبوون و له‌ناوچه‌ی بارزان به‌خاك سپێردران.
ئەمڕۆش لەساڵیادی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی نەمردا، هەزاران کەس سەردانی مەزاری نەمرانییان لەبارزان کرد‌و هاووڵاتییانی کوردستانیش بەهەموو چین و توێژەکانەوە پەیمانی وەفا بۆ خاک و گەلی کوردستان لە بەرامبەر مەزاری مستەفا بارزانی، نوێ دەکەنەوە.