مۆسکۆ داوای وتووێژی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌كات
دوای ئه‌و سزا نوێیانه‌ی کە ئه‌مریكا به‌سه‌ر پیۆنگ یانگیدا سه‌پاند، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، داوای وتووێژی راسته‌وخۆی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن دەکات سه‌باره‌ت به‌كۆریای باكوور.
ئاژانسە هەواڵییەکانی روسیا لەزاری (ئیجور مۆگۆلۆڤ) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، كه په‌ره‌سه‌ندنه خێراكانی په‌یوه‌ست نیوەدورگەی كۆریای باکوور، پێویستی به‌وتووێژی هەردوو لایەنی مۆسکۆ و واشنتۆن هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگێشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی جۆزێف یۆن نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كۆریای باكوور كردووه.
هاوکات داواشی كردووه كه‌ئه‌مریكاو كۆریای باكوریش به‌جیا دانیشتنێك ئه‌نجام بده‌ن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە دواین گوشاری ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی په‌كخستنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیونگ یانگ، سزادانی زیاتر له پەنجا كۆمپانیایه كه‌هاوكاری كۆریای باكووریان كردووه له‌دابینكردنی سوته‌مه‌نی و كه‌ره‌سته بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئەو وڵاتە.