گەنجێکی کورد لەسنووری دوزخورماتوو رفێنرا

گەنجێکی کورد لەسنووری دوزخورماتوو رفێنرا

گەنجێکی کورد لەنێوان شارۆچکەی كفری و دوزخورماتوو، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراەوەو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەڕفێنرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (پەیاما کورد) شەوی رابردوو گەنجێكی كوردی دانیشتووی گوندی خدروەلی نزیک شارەدێی زینانەی سەر بەشارۆكەی كفری لەناوی (محەمەد باسم) لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لەنێوان کفری و دوزخورماتوو بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە رفێنراوە.
لای خۆشیەوە موقەدەم فاروق هەمەوەندی بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو، هەواڵەکەی پشتڕاستكردووەتەوەو ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کە لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر رفاندنی ئەو گەنجە دەستیپێکردووە.
لەدوای روداوەکانی (١٦) ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوەو پاش ئەوەی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر بەشێكی بەرچاو لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمدا گرت، ناوبەناو گرووپی چەكداری نامۆ لە سنووری شارۆچکەی دوزخورماتوو دەردەكەون و لەكاتی هێرش و هەڵمەتی گەڕانی هێزە ئەمنییەکانیشدا خۆیان حەشاردەدەن و دیار نامێنن.