"هاتنی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ عەفرین بەردەوام دەبێت"
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له‌بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی عه‌فرین به‌رده‌وامن، بەوتەی وه‌زیری به‌رگری كانتۆنی عه‌فرینیش، هاتنی هێزه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی سوریا بۆ شارەکە هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر دۆخی شه‌ڕ نه‌بووه.
(به‌هجه‌ت عه‌بد‌و) وه‌زیری به‌رگری كانتۆنی عه‌فرین رایگەیاندووە، کە هاتنی هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی سوریا بۆ ناوچه‌ی عه‌فرین ماوه‌ی (٤) رۆژه دەستیپێکردووەو و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ئاشکراشیکردووە، کە به‌پێی رێكه‌وتنی یه‌په‌گه و سوپای سوریا، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی له‌شكركێشی توركیا، ئه‌و هێزه له‌خاڵه‌كانی سنوور جێگیرده‌كرێن.
به‌هجه‌ت عه‌بد‌و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئه‌و هێزانه‌ی سوریا به‌چه‌كی مامناوه‌ندی هاتوون بۆ عەفرین و چه‌كی قورسیان پێ نییه.
دەشڵێت، "هه‌وڵه‌كانمان بۆهێنانی چه‌كی قورس و قه‌ده‌غه‌كردنی فڕین له‌ئاسمانی عه‌فرین، له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه بۆ هێزی ئاسمانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه".