کەشناسی هەرێم باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

کەشناسی هەرێم باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوەو رایگەیاند، کە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەچەند ناوچە و شوێنێکی جیاوازدا باران دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر (١٦) پلە و نزمترینیش (١٠) پلە دەبێت، لە سلێمانیش (١٤) پلە بە (٨) پلە دەبێت، لەدهۆکیش (١٥) بە (٧) پلە دەبێت، هەروەها لە شاری کەرکوکیش (١٧) پلە بە (٦) پلە دەبێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، سبەینێ یەکشەممە لێزمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا دەبارێت و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر (١٧) پلە ونزمترینیش (١٠) پلە دەبێت، لە سلێمانیش (١٥) پلە بە (٨) پلە دەبێت، لە دهۆکیش (١٤) بە (٧) پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش (١٨) پلە بە (١٠) پلە دەبێت.