کاتی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس دیاری‌کرا
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، کە بڕیارە لەمانگی ئایاری داهاتوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لەتەلەبیبەوە بۆ ئورشەلیم (قودس) بگوازرێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسرائیلی، رۆژی (١٤)ی مانگی ئایاری داهاتوو، کە هاوكاتە له‌گه‌ڵ حەفتاهەمین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل، باڵیۆزخانەی ئەمریکا له تەلەبیبەوە بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوازرێته‌وه.
لای خۆشیەوە گه‌وره دیپلۆماتكارێکی ئیسرائیل، بەناوی (باراك رافید) رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی و ئه‌مریكا پێیان وتووە، کە له‌جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل‌دا، باڵیۆزخانه‌كه ده‌گوازنه‌وه.
جێی ئاماژەیە شەشی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مهریكا، ئۆرشه‌لیم (قودس)ی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌شی راسپارد، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بکەن کە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگوازرێتەوە قودس.