ناوێریت: (برێت مەکگۆرک) لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە

ناوێریت: (برێت مەکگۆرک) لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە

بەوتەیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، (برێت مەکگۆرک) نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ شەڕی دژی داعش لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی لابردنی برێت مەکگۆرک لەپۆستی نوێنەری ئەمریکا بۆ شەڕی داعش، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، کە مەکگۆرک بۆ هیچ شوێنێکی دیکە ناڕوات، بەردەوام دەبێت لەخزمەتکردنی پۆستەکەی وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
دوێنێ پێنج شەممە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کە ئیدارەی حکومەتی واشنتۆن پلانی هەیە بۆ لەسەرکارلابردنی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش، کە ئەوەش نیگەرانییەکانی دروستبوونی بۆشایی دیپلۆماسی ئەمریکا لەوڵاتانی عێراق و سوریا زیاتر دەکات.