لە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری راگرتنی شەڕ لەسوریا دەدرێت 

لە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری راگرتنی شەڕ لەسوریا دەدرێت 

بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژ بڕیارى راگرتنی شەڕ لەسوریا،  بڕیارە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببنەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوەو بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بدات کە داوای دەکات بۆ ماوەی (٣٠) رۆژ شەڕ لەسوریا رابگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوای ئەوەی پڕۆژە بڕیارەکە پەسەند دەکرێت، دەبێت رێگە بدرێت هاوکاریی مرۆییەکان بگەیەندرێنە ئەو شوێنانەی سوریا کە شەڕی تێدایە و بریندارەکان شوێنێکی سەلامەت بگوازرێنەوە.
هەریەکە لەوڵاتانی کوێت و سوید ئەو پڕۆژە بڕیارەیان ئامادەیان کردووە، ده‌یانه‌وێت زۆرترین هاوكارى مرۆیى به‌ناوچه‌ وێرانكراوه‌كانى سوریا بگەیەندرێت.