ترامپ پاڵپشتی چەکداربوونی مامۆستایان دەکات
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هێرشێکی چەكداری بۆ سەر قوتابخانەیەكی ئامادەیی لە ویلایەتی فلۆریدا ڕوویدا و 17 قووتابی بەم هۆیەوە كوژران ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوای چەكداركردنی مامۆستایانی ئەو وڵاتە دەكات.
سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا " دۆناڵد ترامپ " ، سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردن لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی ئەمریکا کە ناو بەناو ڕوودەدەن، ووتی: "ئەو مامۆستایانەی كە راهێنانی سەربازی تایبەتیان بینیووە، دەتوانین چەكداریان بكەێن و پێدەچێت كێشەكە دەستبەجێ چارەسەر بكرێت".
پشتیوانی ترامپ بۆمافی چەك هەڵگرتن و بیرۆکەی چەکدارکردنی مامۆستایان لە رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو خراوەتە ڕوو، ئەوەش لە كۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەو خوێنكارانەی كە لە ڕووداوەکەی حەفتەی ڕابردوودا رزگار کرابوون.
ترامپ لەو كۆبونەوەدا ئاماژەی کرد: "ئەگەر مامۆستایەک هەبوایە کە چەكی بەكاربهێنابایە، دەیتوانی بە خێرایی كۆتایی بە هێرشەكە بهێنێت".