وەزارەتی دارایی لێبڕینەکانی مووچەخۆران رادەگرێت 

وەزارەتی دارایی لێبڕینەکانی مووچەخۆران رادەگرێت 

بەپێی رێنماییەکی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەستی (پەیاما کورد) کەوتووەو واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردراوە لەسەر دواخستنی گشت لێبڕینەكانی تایبەت بە پێشینە و قەرزە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لای مووچەخۆران.
هەر بەپێی رێنمایەکە، گەڕانەوەی پێشینەكانی سەرجەم مووچەخۆران بەهێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆوە رادەگیرێت.
هەروەها سەرجەم پێشینەكانی خانووبەرە، هاوسەرگیری و سندوقی نیشتەجێبوون باسكراون كە لەسەرجەم مووچەخۆران گەڕانەوەیان رابگیرێت.

لەخوارەوە وێنەیەک لەدەقی رێنماییەكە بخوێنەوە..