سەرهەڵدانی دووبارەی داعش مەترسیدارتر دەبێتەوە

سەرهەڵدانی دووبارەی داعش مەترسیدارتر دەبێتەوە

دیسانەوە داعش لە دەوروبەرى کەرکوک جموجووڵی ڕوو لە زیاد بوون دەکات ." "

ووتەبێژى میحوەرى باکورى عێراق " حەشدى شەعبى " عەلى حسێنى ، ڕایگەیاندووە " هێزە عێراقیەکان لەسنورى حەویجە نەرمیان نواندووە و ناوچەکەش لەداعش پاکنەکراوەتەوە، بۆیە جارێکى دیکە پشێوى ئەمنى زیاتر لە ئارادایە . هەروەها ئاماژەی کرد کە چاوپێداخشانەوەی  ورد نەکراوە لەناوى ئەو ئاوارانەى گەڕاونەتەوە بۆ حەویجە، بۆیە جارێکى تر داعش دزەیکردۆتەوە سنورەکە."

هەر سەبارەت بەم بابەتە ، شەوى ڕابردوو چەکدارانى داعش جم‌وجۆڵێکى فراوانیان لە باشوورى کەرکوک هەبووە، و هێزەکانى حەشدى شەعبیش لە خۆ ئامادەکردنن بۆ هێرشکردنە سەریان .

 

لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا چەکدارانى داعش لەدەوروبەرى حەویجە چەندین کەسایەتى وپلەداریان کوشتووە، هەروەها 27 چەکدارى حەشدیشیان لەیەک جێگەدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان سوتاند، ئەمەش مەترسى ئەوەى دروستکردووە کە حەشدی شەعبی تۆڵە لەخەڵکى ناوچەکە بکاتەوە.

سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک  " جوان حەسەن " ڕایگەیاندووە : " ترسمان هەیە حەشدى شەعبى بەبیانوى هاوکارى کردنى داعش، خەڵکى سڤیل لەدەوروبەرى حەویجە بکاتە ئامانج."

هەروەها عەلى حسێنى، روونیشیکردەوە چەکدارانى داعش لەموسڵ و دیالە و ناوچەکانى تر چوونەتە سنورى حەویجە و لەوێ کۆبونەتەوە.

چەکدارانى داعش تەنیا لە دەوروبەرى حەویجەى  جم و جووڵیان نەکردووە ، بەڵکو خەریکە دەوروبەرى قەزاى خورماتو لە  پارێزگاى سەڵاحەدین و ناوچە کێشەلەسەرەکانى دیالەش دەگرێتەوە