شەپۆلی سێیەمی سەربەخۆیی بەرێوەیە

شەپۆلی سێیەمی سەربەخۆیی بەرێوەیە

" شەپۆلی سێیەمی سەربەخۆیی بەرێوەیە و کورد و کەتەلۆن و فلاندێرزیەکان دەبنە خاوەنی دەولەت!" 
"" وەک دەبینین لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا بە بێ هیچ پاساوێکی رەوا و بە بەشداری میلیشیاکانی پاشکۆی خۆی، دەستی بە هێرش و پەلاماردانی عەفرین و دەوروبەری لە سوریا کردووە کە ناوچەیەکی ئارام و بێ کێشە بووە لە ماوەی رابردوودا. ئەم پەلاماردانە لە کاتێکدایە کە پێویستە جەخت بکرێتەوە لەوەی چیتر ناکرێت کوردەکان ناچار بە ملکەجبوون بکرێن بۆ دەسەلاتە سەرەرۆیەکان، یاخۆد ناکرێت لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا پەراوێز بخرێن.ئەوەی ئەردۆگان دەیکات هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لەوەی کوردەکان مکۆرتر دەکات و زەمینەی رۆلگێرانیان لە ناوچەکەدا فراوانتر دەکات، چونکە پەیوەندییەکی رێک پێچەوانە هەیە لە نێوان ئیرادە و خواستی ئەردۆگان لە لایەک و ئیرادە و شەپۆلی سێیەمی سەربەخۆیی گەلانی بێ دەولەت بەرێوەیە و ئيم شەپۆلەشلە کۆتاییدا ئەرکەکانی خۆی بە جێ دەگەینێت. شەپۆلی یەکەم لەدوای یەکەم جەنگی جیهانی بووە هۆی پەیدابوونی دەیان دەولەتی نوێ کە لە ئەنجامێشدا (سایکس-پیکۆ) و چەند دەولەتێکی جیاواز لە خۆرهەلاتی ناوەراست و هەروەها لە ئەوروپا و شوێنەکانی تری جیهانیشدا دروست بوون. بەلام شەپۆلی دووەم لە دوای هەلوەشانی یەکێتی سۆڤیەت و ولاتانی دەستکردی (یوگوسلاڤیا، چیکۆسلاڤاکیا و...هتد) روویدا و لە ئەنجامدا و دوای چەندین سال قەیران و ململانێ چەند ولاتێکی جیاواز لە ناوچەی بالکان دروست بوون. ئێستا شەپۆلی سێیەم بەرێوەیە و دەبێتە هۆی سەربەخۆبوونی (کەتەلانەکان، سکوتلەندییەکان، فلاندێرزییەکان و کوردەکان).
چەندین جار گوتوومە کە کوردەکانی ئێران سێ هەزار سالە لەگەل گروپەکانی تری ئێرانی پێکەوە ژیاون و ئەگەر ستەمکاری و جیاکارییان دەرحەق نەکرێت، تاکو سێ هەزار سالی تریش لە ناسنامەی ئێرانی بوونی خۆیان پاشگەز نابنەوە، لەبەرئەوەی ئێران وەکو عێراق نییە کە لە سالی(١٩٢٣) دروست بووبێت، وەکو یوگۆسلاڤیا و چیکۆسلاڤاکیاش نییە کە لە سالی(١٩٢٠) هاتبێتە ئاراوە. بۆیە پێم وایە هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەران بوون و ترس لەوەی دابەشبوونێک روو بدات. هاوپەیمانانی راستەقینەی ئێران لە رۆژهەلاتی ناویندا هەر کوردەکانن، نە عێراقییەکانن و نە سورییەکانیشن. تەنیا ءێرانی سەردەمی هەخامەنشییەکان بە بیر خۆتان بهێننەوە، لە (سێند) تاکو (مەدیتەرانە). لە کۆتاییدا عێراق هەر دەبێتە هی داعش و سوریاش هی بەعسییەکان دەبێت. بەلام ئەوە کوردەکانن کە بۆ ئێران دەمێننەوە، چونکە هەر شوێنێک نەوروزی لێ بێت، ئەوا ئێرانی خۆشەویستمان لەوێیە"".

وەرگێران: مبەشەر حسن حدو
نووسینی: دکتۆر(احمد نقیب زادە)ماموستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران
سەرچاوە: سایتی فەراتاب ( www.Faratab.com/News/7361