موسلیم: هیچ رێککەوتنێکی سیاسیمان لەگەڵ دیمەشق نەکردووە
هاوسهرۆكی پێشووی پارتی یهكێتی دیموكرات (پهیهده) رایگهیاند، کە هیچ رێککەوتنێکی سیاسییان لەگەڵ رژێمی سوریا نەکردووەو ئەوەی کراوە رێککەوتنی سەربازییە و دیمەشق لە ڕووی سیاسییەوە دەستکەوتی نابێت.
ساڵح موسلیم هاوسهرۆكی پێشووی (پهیهده) و ئەندامی کۆمیتەی تەڤگەرى جڤاکى دیموکراتیک تەڤدەم لەئێستادا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نێوەندگیرى روسیا رێککەوتنی سەربازییان لەگەڵ رژێمی سوریا ئەنجامداوە.
دەشڵێت، ئەو رێککەوتنە سەربازییەو جگە لەوەش هیچ رێککەوتنێکی سیاسی نەکراوەو حکومەتی دیمەشقیش ناتوانێت لەبەرامبەر چوونی هێزەکانی بۆ عەفرین دەستکەوتی هەبێت.
ساڵح موسلیم باسی لەوەشکردووە، کە ئیدارەی خۆسەری عەفرین لەسەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە بۆ شەر ئەو شارە، داوای لەحکومەتی دیمەشق کردووە بە بەرپرسیاریەتی خۆی هەستێت و سەروەیی خاکی وڵاتەکەی بپارێزێت.