بەڤیدیۆ.. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا دەتەقێننەوە

بەڤیدیۆ.. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا دەتەقێننەوە

یەکینەکانی پاراستنی گەل، تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا لەکانتۆنی عەفرین

 راگەیاند و ڤیدیۆی روداوەکەشی بڵاوکردووەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاندووە، کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، شەڕڤانان توانیوانە ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانیان لە شەڕی عەفرین بکەنە ئامانج و بیتەقێننەوە.

ناوەندەکە راگەیاندنی یەپەگە ئاشکراشیکردووە، کە لەئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێلەکەی سویای تورکیا، سەرجەم سەرنشیینەکانیشی کوژراون، ئوتۆمبێلێکی دیکەی سەربازی سوپاکەش زیانی پێگەیشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ڕوداوەکە لە نزیک گوندی عەرەب وێرانی سەر بەناحیەی شرای کانتۆنی عەفرین بووە، دواتریش شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنە هاوپەیمانەکانی سوپا و شەڕڤانانی یەپەگەدا رویداوە.

لەم لینکەی خوارەوە ڤیدیۆکە ببینە..

https://www.facebook.com/Peyamakurd.kurdi/videos/1980513185609684/