تورکیا بە ئاسمانى عەفرینەوە خەریکى سیخووڕییە
بە پێى هەواڵى ڕاگەیندراو لە عەفرینەوە، ڕۆژى سێشەممە هێزەکانى ڕێژیمى سوریا بە ڕێکەوتن لەگەڵ هێزە کوردییەکان چوونە نێو شاری عەفرین و ئەمەیش تورکیاى تووڕە کرد، هەر بۆیە دەستى بە سیخووڕى کردووە بەسەر ئاسمانى عەفرینەوە بۆ تێگەیشتن لە دۆخەکە و لە بەرامبەریشدا هێزەکانى خەڵکى سوریا تەقەیان لەو فڕۆکە سیخووڕییە کردووە.
بە پێى ڕاپۆرتی " ئەلمەبادین " ، دۆشکەکانى ئەو هێزە لە ئاسمانى " ئەلزەیارە "ى نزیک عەفرین تەقەیان لە فڕۆکەکە کردووە.
" شایەنى باسە لە سوریا دوو هێزى خەڵکی هەیە کە یەکێکیان " هێزى خەڵکى نەتەوەیین " NDF" کە هەموو لایەنگرانى ئەسەد لە سەرانسەرى سوریا دەگرێتەوە و دووەمیان " هێزى خەڵکى ناوچەیی " LDF" ـە کە لە " بەتالیۆنى نایریب " و" لیواى ئەلباقر" و " فەوجى سەفیرا " و " فەوجى نۆبل و ئەلزەهرا " پێک دێن و ٩٠%یان تایبەتن بە حەل لە و ساڵى ٢٠١٢ دا وەک هێزێکى سوپا و بۆ پاڵپشتى ئەو شارە لە لایەن ڕێژیمى ئیسلامی ئێرانەوە دروست کرا.