ئێمیلی سۆرنبێری : هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە دەکەین

ئێمیلی سۆرنبێری : هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە دەکەین

ئێمیلی سۆرنبێری، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا:

 

ئێمە ڕاشکاوانە هێرشی شەرمەزارکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە دەکەین. بەتایبەت ئێمە زۆر ترساوین لەوەی کە ئەرتەشی تورکیا ئەو میلیشیا توندڕەوە جیهادییانەی بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین بە کار هێناوە کە هێزە کوردیەکان زەحمەتێکی زۆریان کێشا تاکوو لە باکووری سوریا دەریان بکەن.

 

ئەگەر وەزیری دەرەوە ناتوانێت ئەمڕو لەگەڵ ئێمە ئەو هێرشە ئیدانە بکات،  لانیکەم وەزیری ناوخو دەتوانێت ڕوونکرنەوە بدات کە بۆچی ئەو وتەیەی کە دەڵێ "ئەوە مافی تورکیایە بۆ دابین کردنی ئاسایش بۆ سنورەکانی" ئەو مافە بە تورکیا دەدات کە بە شێوازێکی وەحشیانە هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگای کوردی لە عەفرین.