(١٢) هەزار پارچە زەوی بەسەر کەس و کاری شەهیداندا دابەشدەکرێت
بەوتەی وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، نزیكه‌ی (١٢) هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیداندا دابه‌شده‌كه‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئەمڕۆ چوار شەممە، مه‌حمود حاجی سالح وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان رایگەیاند، کە دوای هه‌وڵێكی زۆری وه‌زاره‌تەکەیان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا بۆ دابینكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، هەروەها بۆ كه‌منه‌كردنه‌وه مینحه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیدا كه پاره‌كه كه‌منه‌كرێته‌وه".
ئاشکراشیکرد، کە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه (١١) هه‌زارو (١٤١) پارچه زه‌وی بەسەر كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی‌دا دابەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە سێ هه‌زارو (٣٩٨) پارچە زه‌وی بۆ سه‌هیدانی سه‌نگه‌ر دابینده‌كرێت.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان وتی، دوو هەزارو (٦٧٤) هه‌زار پارچە زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی، ئه‌وانه‌ی كه منیحه‌یان هه‌یه‌و تائێستا سودمه‌ند نه‌بوون و له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه دابه‌شده‌كرێت.