نرخی هێڵێ ئەنتەرنێت (٥٠٪) کەمدەکرێتەوە

نرخی هێڵێ ئەنتەرنێت (٥٠٪) کەمدەکرێتەوە

بەپێی راگەیندراوێک، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق نرخی هێڵی ئینتەرنێت و کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی بە رێژەی (٥٠٪) کەمدەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق  ئابڵاویکردووەتەوە، کە دەستیانکردووە بە کەمکردنەوەی نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێتی کۆن و نوێ.
باس لەوەشکراوە، کە لەگەڵ کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاریی تۆڕە نێودەوڵەتییەکان ڕێککەوتوون، بەڕێژەی لە (٥٠٪) نرخی ئینتەرنێت بۆ کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت کەمدەکەنەوە.
هەر لەراگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو هەنگاوە لەپێناو کەمکردنەوەو ڕاگرتنی نرخی ئینتەرنێتە بۆ پێشکەشكردنی باشترین جۆری ئینتەرنێت لەرێگەی دروستکردنی پێشبڕکێ لەنێوان کۆمپانیاکانی بواری ئەنتەرنێت.
نوسینگەی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق هێمای بەوەشکردووە، کە لەماوەی  رابردووشدا وەزارەتەکەیان چەندین جار نرخی ئینتەنێتی کەمکردووەتەوە.