"ئەمریکا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ فەڵەستیندا"

"ئەمریکا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ فەڵەستیندا"

بەوتەی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بەئاشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وڵاتەکەی ئامادەی دانوستانە لەگەڵ فەڵەستیندا.
لەمیانى بەڕێوەچوونی دانیشتنى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا،  نیکی هەیڵی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لێدوانێکی ئاراستەى مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین کرد، و رایگەیاند، کە ئەمریکا ئامادەی دانوستانەکانە لەگەڵ فەڵەستیندا، سەبارەت بە ئاشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، مەحمود عەباس لەکۆبوونەوەکەدا بۆ گوێگرتن نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان نەمایەوە.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی، نوێنەرانمان بۆ دانوستانەکان ڕاستەوخۆ لە پشتمەوەن، ئامادەن بۆ دانوستان، بەڵام ئێمە زۆرتان لێ ناکەین، هەڵبژاردنەکە بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین دەگەڕێتەوە.
هەریەکە لەجەیسن گرینبلات، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کوشنەر، راوێژکاری ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا لەپشت نیکی هەیڵییەوە دانیشتبوون.