هێزێکی حکومەتی سوریا گەیشتنە عەفرین
بەمەبەستی یارمه‌تیدانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یەپەگە و له‌دژی هێرشه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی سوریا چوونه ناو عه‌فرینه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکردووەتەوە، کە ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه هێزێكى سه‌ر به‌حکومەتی سوریا گه‌یشتنه عه‌فرین، به‌مه‌ش رژێمەکەی بەشار ئه‌سه‌د ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى جێبه‌جێ كرد كه پێشتر كردبووى و توركیاشى زیاتر تووڕه‌و نێگەران كرد.
ئاشکراشکراوە، کە دوای كه‌مێك له‌گه‌یشتنی كاروانی چه‌كداره‌كان به ئاڵای سورییه‌وه، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، کە توركیا ئەو هێزە سوریەی بە تۆپهاوێژ کردووەتە ئامانج کە گەشتوون بە عەفرین.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئه‌و هێزانه‌ی سوریا به درێژایی هێڵی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر سنووری توركیا درێژده‌بنه‌وه.
ئاژانسەکە رونیشیکردووەتەوە، کە لەنێوان یەپەگەو حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا رێكه‌وتنێك كراوه و ڕێگه به سوپای سوریا ده‌درێت بێنه ناو عه‌فرینه‌وه، بۆیە هێزەکانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل پێشوازییان له‌گه‌یشتنی ئه‌و هێزانه كردووه كه پشتیوانی له حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ بەشار ئەسەددا، به‌ڵام سه‌ر به سوپای سوریا نین.
لای خۆشیانەوە به‌رپرسانى كورد له‌عه‌فرین رایانگەیاندووە، کە بیرۆكه‌ى رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن روسیاوه پێشنیار كراوه، كه‌چى له دواى چوونى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ ناو عه‌فرین، مۆسکۆ داواى گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌توركیا و رژێمى ئه‌سه‌د کردووە.