یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گەورەترین قوربانی دەستی لیۆنێل مێسی یە
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گەورەترین قوربانی دەستی لیۆنێل مێسی گۆڵكاری یانەی بەرشلۆنەیەو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا 9 جار تۆری گۆڵەکەیانی بەسەرکردووەتەوەو زۆرترین گۆڵی لەو یانەیە تۆمارکردووە.
ئەمشەو کاتژمێر 10:45 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی چێڵسی لەندەنی لەسەر چیمەنی یاریگای ستامفۆردبریدج میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی دەکات و یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.