حەشدی شەعبی لەترسی داعش کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

حەشدی شەعبی لەترسی داعش کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

درەنگانێكی شەوی رابردوو چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لەسنووری دووزخورماتوو  
جموجۆڵیانکردووە، بەوهۆیەشەوە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو ترسیان لێنشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیاماکورد، درەنگانێكی شەوی دوو شەممە کە شەوی رابردوو دەکات، گروپە چەكدارەكانی داعش لەگوندی ئەلبو موحەمەدی سنوری شارۆچکەی دوزخورماتوو دەستیان بەجموجۆڵکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەهۆی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشەوە لەو ناوچەیە، چەكدارەكانی حەشدی شەعبی كەوتوونەتە ئامادەباشیەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، كە ئێوارەی رۆژی دووشەممە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی لەسنوری دوزخورماتوو بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەكانی لەسەریان دەستیان كردووە بەتەقەکردن.