تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی دەستپێبكات

تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی دەستپێبكات

بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بڕیارە رۆژی سێشەممە (٢٠)ی شوبات، پرۆسەی تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی دەستپێبكات و  ئامادەكارییەكانیش تەواوکراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی لە پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندووە، کە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەرو بڕیارە لەكاتژمێر (١)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (٢٠)ی شوباتەوە دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو، ناو و كۆدی خوێندكاران خراوەتەسەر فۆرمی سۆمای ئەزموونەكان.
دەشڵێت، پێویستە قوتابیان (٣٠) خولەك پێش دەستپێكی تاقیكردنەوەكان لەقوتابخانەكاندا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی رێنمایی پێویست بۆ ئەو ئەزموونە.