فەرەنسا لەئێران نیگەرانە

فەرەنسا لەئێران نیگەرانە

حکومەتی فەرەنسا نیگەرانە لەپڕۆگرامی مووشەكی بالیستی ئێران و چالاكییەكانی لە ناوچەكەداو پابەندبوونی خۆشی بە رێکەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دووپاتدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بڵاویكردووەتەوە، کە حکومەتی پاریس لەپڕۆگرامی مووشەكی بالیستی ئێران و چالاكییەكانی ئەو وڵاتە لەناوچەكەدا نیگەرانە، بەڵام فەرەنسا جارێكی دیکە پابەندبوونی خۆی بەرێككەوتنە ئەتۆمییەكەی تاران دووپاتكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، كە فەرنسا دەیەوێت بەوردی سەرجەم خاڵەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن و لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپی و ئەمریكییەكانیشدا بەردەوام لە پەیوەندیدایە. 
وتەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش لەكاتێكدایە كە حکومەتی واشنتۆن لەبەرامبەر مانەوەی لە رێككەوتنەكەدا، دەیەوێت هاوپەیمانە ئەورپییەكانی وەك بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا قایل بكات بە چاكسازی كردن لە مەرجەكانی رێکەوتنە ئەتۆمیەکە.