سوپای پاسداران ئاسەوارە مێژووییەکانی کورد بەتاڵان دەبات
ڕاوێژکارى نێونەتەوەیی ڕێبەرى کۆماری ئیسلامی ئێران " عەلى ئەکبەر ویلایەتى" و " هادى خامنەیی " برای عەلى خامنەیی ڕێبەری ئێران و سکرتێرى گشتى هێزەکانى ئیمام ، گەورەترین باندى دۆزینەوە و قاچاخى ئاسەوار و کەرستەى ئەنتیکە و کەونە بەڕێوە دەبەن.
یەکێک لە ئەندامانى سوپاى پاسداران بە ناوى " کەریم ئەمینى " بەم دواییانە لە گوندی " دزریان" لە ناوچەى مەریوان ڕۆژهەڵاتى کوردستان، چەندین ئاسەوارى مێژوویی سەردەمى ماد و هەخامنشینییەکانیان گواستوەتەوە تاران و پاشان ڕاستەوخۆ گەیێنراوەتە دەستى عەلى ئەکبەر ویلایەتى.
بەهاى ئاسەوارە دۆزراوەکانى قەڵاى " هان ئەلیاس" و گۆڕستانى مێژوویی " پیر جەلال " لە دزریانى مەریوان ، لە لایەن چەند پسپۆڕێکى ئاسەوارناسییەوە نێزیک بە ١٠٠ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراون، ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو پسپۆڕانە لە لەندەنەوە و لە ژێر ناوى پزیشک هێنراونەتە ئێران تا ئەم خەمڵاندنە ئەنجام بدەن و کەس پێیان نەزانێت.
هەروەها سەرچاوەى ئەم هەواڵە باسى لەوە کرد، لەو ٢٠٠ ئەندامانەى سوپا کە لە دەستەى دۆزینەوەى ئاسەوارەکان چالاکن تەنیا چەند کەسێک ، ئاگایان لەم باسەیە وهەروەها سەرۆکایەتى عەلى ئەکبەر ویلایەتى ڕاوێژکارى نێونەتەوەیی و هادى خامنەیی برای ڕێبەرى ئێرانە .
ئەوەى جێگاى تێڕامانە ، ئەوەیە کە " ڕێکخراوى میراتى کەلتووری ئێران " مۆڵەتى فەرمی داوەتە ئەم باندەى ویلایەتى و خامنەیی.