لیڤاندۆڤسكی : بایرن میونشێن نازناوەكە بباتەوە ئاژاوە درووست نابێت
هێرشبەری یانەی بایرن میونشێنی ئەڵمانی " رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی " و یانەی مانچستەر سیتی بەبەهێزترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگی ئەمساڵ دەستنیشان دەكرێن .
" رۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی " لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی ڕایگەیاندووە دەیەوێت هەموو شتێك پێشكەشی بایرن میونشێن بكات وسەرجەم نازناوەكانبە دەست بێنێت .
سەبارەت بە ئەگەری پەیوەست بوونی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە ئاماژەی داوە کە لەئێستادا گرینگی بە بابەتی ریاڵ مەدرید نادەم، چونكە ئەگەر بیری لێبكەمەوە بۆمن باش نابێت و تەركیزم لەسەر كارکردنم لەگەڵ بایرن میونشێن نامێنێت
لە سەر پاڵێوراوی لیڤاندۆڤسكی بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ دەڵێ " مانچستەر سیتی دیارترین پاڵێوراوە، دواتر ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و بایرن میونشێن دێن،ئەگەر بێت و بایرن میونشێن نازناوەكە بباتەوە ئاژاوە درووست نابێت