سعودیە، چاکسازییەکی نوێ ڕادەگەینێت

سعودیە، چاکسازییەکی نوێ ڕادەگەینێت

لە بڕیارێکی نوێیدا دەسەڵاتی شانشینی سعوودیە رایگەیاندووە، کە لەداهاتوویەکی نزیکدا ژنان دەتوانن کار بکەن و خۆیان ببنە خاوەن کارو کۆمپانیای تایبەت بەخۆیان هەبێت، بەڵام ئەوە بەو واتایە نایەت کە دەتوانن داوای مووچەی بەرانبەر لەگەڵ پیاوەکان بکەن.

بەپێی ئەو بڕیارە نوێیە شانشینی سعودیە، ژنان بۆ دەست بەکاربوون و بازرگانی لەو وڵاتە، چیتر پێویستیان بە ئیزنی پیاوەکان وەک (باوک، برا و مێردەکانیان)  نابێ.

بەپێی پرۆگرامە نوێیەکەی (شازادە محەمەد) کوڕی سەلمان، دەبێ تا ساڵی (٢٠٣٠) ڕێژەی بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاری عەڕەبستان (٣٠٪) زیاد بکا.

بەشێک لە بەرنامە و پرۆگرامی  شازادە سعوودیە، پەرەپێدان بە توانایی و ئامادەبوونی ژنانە لە بازاڕو کارکردندا.