بومەرزەیەک لەناوچەی گەرمیان رویدا

بومەرزەیەک لەناوچەی گەرمیان رویدا

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (4.7) پلەی بەپێوەری رێختەر لەسنووری گەرمیان روویداو هاووڵاتیانی ناوچەکەش هەستیان پێکردووە.
بەپێیی زانیارییەكانی (پەیاما کورد) کە لەزاری هاووڵاتیانی ناوچەکەوە پێیگەیشتووە،   كاتژمێر (02:00)ی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەك ناوچەی گەرمیانی گرتووەتەوەو دانیشتوانی هەردوو شارۆچکەی کەلارو کفری هەستیان پێکردووەو تووشی ترس و دڵەراوکێ کردوون.
بەپێی زانیارییەكانی كەش و هەوای گەرمیانیش، سەنتەری بوومەلەرزەكە (8) كلیۆمەتر لە قەزای خانەقینەوە دوور بووەو هاووڵاتیانی شارۆچکەکەش هەستیان پێكردووە.
باس لەوەشکراوە، کە گوڕی بوومەلەرزەکە (4.7) پلە بووە بەپێوەری رێختەر.