سوپای تورکیا شوێنە مێژووییەکانی عەفرین دەکاتە ئامانج
ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی عەفرین بەردەوامی هەیە، بەپێی زانیارییەکانیش هێزەکانی سوپا بۆدومانی شوێنەوارە مێژوویەکانی ناوچەکەیان کردووەو هەروەها (٢٧) ناوه‌ندی گشتی كانتۆنی عەفرینیش روخاون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لەیەپەگە، رۆژی (٢٧)ی مانگی رابردوو سوپای توركیا په‌رستگه‌ی گوندی (عه‌ین دارێی) كردووەته ئامانج و یه‌كێك له‌كۆنترین شوێنه‌واره مێژوییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی روخاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەر ئەو رۆژە په‌رستگه‌ی گوندی (كۆلئای) سه‌ر به‌ناوه‌ندی عه‌فرینیش لەلایەن سوپای تورکیاوە کراوەتە ئامانج، هەروەها له‌گوندی ئه‌لبیسكه‌ش چه‌ند شوێنه‌وارێکی مێژویی هەر لەلایەن هێزەکانی سوپاوە روخێندراون، هاوکات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا له‌گوندی كۆپله‌ش شوێنه‌وارێكی مێژویی دیكه‌یان بۆردومانکردووەو روخاندوویانە.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، کە سوپای توركیا پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه (27) ناوه‌ندی گشتی و خزمه‌تگوزاریی كردووه‌ته ئامانج و روخاندوونی، له‌وانه‌ش به‌نداوی مه‌یدانك، چه‌ندین پاڵاوگه‌ی ئاو، خوێندنگا، ناوه‌ندی مانگی سور، چه‌ندین مزگه‌وت و كێڵگه و باخ، كه سه‌رچاوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن.
جێی ئاماژەیە (٢٠)ی مانگر رابردوو، سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین ده‌ستپێكرد، ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێکەوتەوە، هێزە کوردییەکانیش لەرۆژئاوای کوردستان رووبەڕووی سوپای تورکیا بوونەتەوە.