نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

جارێكی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئابووریناسانیش هۆکاری بەرزبوونەوەکە بۆ بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێننەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە  ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (65.30) دۆلارو لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش گەیشتووەتە (62.42) دۆلار.
ئەو نرخەی ئێستای نەوتیش بەرزترین ئاستە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.
ئابووریناسانیش ئاماژە بەوەدەکەن، کە کێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، چونکە خۆاستی کڕینی زۆر بووە.