لە ئێرانەوە رۆنێک هاوردە دەکرێت، تووشى شێرپەنجەت دەکات
ڕۆنى "پۆمیس' کە لە تڵفە و ماوەى زەیتوون دروست دەبێت، بەرهەمێکى کیمیاوییە و بۆ تەندرووستی مرۆڤ زۆر زیانی هەیە و مرۆڤ تووشى شێرپەنجە دەکات. پۆمیس زۆر لە پاڵم ترسناکترە کە ساڵیانێکە بە شێوەی قاچاخ هاوردەى ئێران دەکرێت و لە ئێرانیشەوە بۆ باشوورى کوردستان . ئەم بەرهەمە ڕۆنیە لە زۆرینەى دونیا بۆ پیشەسازى دیکە بەکار دەهێنرێت، بەڵام لەبەر بەهاى زیاترى ڕۆنى زەیتوونی بێگەرد، ڕۆنى پۆمیس بە ١٠% کەمتر لە بەهاى ڕۆنەکانى دیکە دەفرۆشرێت.
بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکانى ڕێکخراوى خۆراک و دەرمان، پێشتر باسى نا تەندرووست بوونی ئەم بەرهەمەی کردبوو، بەڵام کۆمپانیاکانى سەر بە سوپاى پاسداران بە هۆى داهات و سوودێکى زۆر لە فرۆشتنى ئەم ڕۆنیەوە، بێ گوێدان بە زیانەکانی ، بە قاچاخ هاوردە و هەناردەى دەکەن و دەیفرۆشن.