زەریف: قسەکانی ناتانیاهۆ بایەخی وەڵامدانەوەیان نییە
لە کۆنفرانسى ئاسایشى مۆنیخ " محەمەد جەواد زەریف " لە پاش قسەکانى ناتانیاهۆ " سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل " کە پارچەیەکى پەهپاد " فرۆکەی بێ فڕۆکەوانە " ئێرانییەکەى هەڵێنابوو، گووتى: "ئێمە ئەوڕۆ تەماشاوانی سیرکێکى گاڵتەجاڕانە بووین کە تەنانەت بەهاى ئەوەشى نییە کە قسەى لەسەر بکەم و بایەخی ووڵامدانەوەیان نییە .".
هەروەها وەزیرى دەرەوەى ئێران باسى لەوە کرد کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە هەڵبژاردنە هەڵەکانیان لە عەزابدان و "بە لەدەستدانى قەڵەمڕەوى خۆیان هێشتا مەترسییەکانى داعش و هەڕەشەى گرووپە تووندڕەوەکان لەنێو نەچووە، ئێران خوازیارى ناوچەیەکى بەهێزە و نایهەوێت هەژموونى لە ناوچەکەدا هەبێت، بۆ دروستکردنى ناوچەیەکى بەهێز دەبێت ڕاستییەکان ببینین و جیاوازییەکان قبوڵ بکەین".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا ووڵاتانی بەریتانیا ، ئەڵمانیا و فەڕەنساش سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکەدا نیگەرانی خۆیان ڕاگەیاندووە