كەشناسی هەرێم، كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

كەشناسی هەرێم، كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەینێی كەشوهەوای راگەیاند، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە باران بارین لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵایکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ یەكشەممە بارن بارین بەڕێژەی جیاجیا و لەكاتی جیاجیا بەردەوام دەبێت، بەڵام رێژەی باران پێشبینیكراو زۆر كەمتر دەبێت لەبارانی تۆماركراوی رۆژی شەممە.
پێشبینی ئەوەشکراوە، کە سبەینێ دووشەممە، لەپارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەكاتەكانی سەلەبەیانی لەناوچە شاخاوییەكان.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سبەی دووشەممە، لەپارێزگای سلێمانیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەكان.
هەروەها پێبینیشیکردووە، کە لەپاش نیوەڕۆی دوو شەممەوە، بەگشتی ئاسمانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.