ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان لەسەر بەکارهێنانی کیمیایی سوپای تورکیا رادەگەیەندرێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فوراتنیوز، لێكۆڵینه‌وه‌كان سەبارەت بەو گازه‌ی كه هێزەکانی سوپای توركیا له‌دژی هاووڵاتیانی شاری عه‌فرین لەرۆژئاوای كوردستان به‌كاریهێناوه كۆتاییهاتووە.
ئاژانسەکە رونیشیکردووەتەوە، کە چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ یەک شەممە (18-2-2018) راگه‌یه‌ندراوێك لەبارەی ئەو لێکۆڵینەوەیە بڵاوبكرێته‌وه.
جێی ئاماژەیە (16)ی ئه‌م مانگه لەدرێژەی ئۆپراسیۆنەکەیدا بۆ سەر عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری، سوپای توركیا هێرشی كرده سه‌ر گوندی ئه‌ره‌ندی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی شییه‌ی عه‌فرین و به‌و هۆیه‌وه (٦) هاووڵاتی مەدەنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین گواسترانه‌وه، بەوتەی پزیشكه‌كانی نەخۆشخانەکەش، دۆخی برینداره‌كان نیشانی ده‌دات کە بەگازیی ژه‌هراویی برینداربوونە.